اسەقامگیری لە بازاڕەی ناوخۆیی عیراق دروستكردووەو نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی هاووڵاتیانیش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.

26/01/2023
ڤیدیۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەمەودوا لەسەرجەم دامودەزگا حكومی و ئەهلییەكان و تەواوی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەكان، هاوشانی پارەی نەختینەیی، ئامێری ئەلیكترۆنی (pos) بۆ مامەڵەكانی ڕۆژانە بەكاربهێنرێت، بانكەكانیش راسپێردران هەژماری بانكی بۆ هاووڵاتیان و كاسبكاران بكەنەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێكی دەركرد. بگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردا لەمەودوا لە سەرجەم وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكان، سیستمی كارتی بانكی (POS) پەیڕەو بكرێت، ئەمەش لەپێناو كەمكردنەوەی مامەڵەكردن بە پارەی كاغەز. هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا سەرجەم ناوەندە بازرگانییەكان، چێشتخانەو دەرمانخانەكان و نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان، هەژماری بانكی بكەنەوەو كارتی بانكی (POS) بەكاربهێنن، هاوكات بڕیاریشدرا وەك پشتیوانییەك بۆ فراوانكردنی كاركردن بەو سیستمە، باج لەسەر هێنان و كاری هەردوو كۆمپانیای دروستكەری (POS) و (ATM) هەڵبگیرێت. بڕیارەكەی حكومەتی عیراق هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، كە ناسەقامگیری لە بازاڕەی ناوخۆیی عیراق دروستكردووەو نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی هاووڵاتیانیش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.

زۆرترین خوێندراو

Designed and developed by AVESTA GROUP