بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی عیراق، پێویستە حکومەت ساڵانە تا ١٥ی مانگی تشرینی یەکەم،
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەمەودوا لەسەرجەم دامودەزگا حكومی و ئەهلییەكان و تەواوی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەكان، هاوشانی پارەی نەختینەیی، ئامێری ئەلیكترۆنی (pos) بۆ مامەڵەكانی ڕۆژانە بەكاربهێنرێت، بانكەكانیش راسپێردران هەژماری بانكی بۆ هاووڵاتیان و كاسبكاران بكەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێكی دەركرد.
بگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردا لەمەودوا لە سەرجەم وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكان، سیستمی كارتی بانكی (POS) پەیڕەو بكرێت، ئەمەش لەپێناو كەمكردنەوەی مامەڵەكردن بە پارەی كاغەز.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا سەرجەم ناوەندە بازرگانییەكان، چێشتخانەو دەرمانخانەكان و نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان، هەژماری بانكی بكەنەوەو كارتی بانكی (POS) بەكاربهێنن، هاوكات بڕیاریشدرا وەك پشتیوانییەك بۆ فراوانكردنی كاركردن بەو سیستمە، باج لەسەر هێنان و كاری هەردوو كۆمپانیای دروستكەری (POS) و (ATM) هەڵبگیرێت.
بڕیارەكەی حكومەتی عیراق هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، كە ناسەقامگیری لە بازاڕەی ناوخۆیی عیراق دروستكردووەو نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی هاووڵاتیانیش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.