سەرۆکوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئاسایشی وڵاتەکەی، رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھاندا ھەیە
هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 تاوتوێ دەكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەنوسیینگەی نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت لەراگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستووەتەڕوو و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی ئەو رێگاچارانەی خستووەتەڕوو كە حكومەتەكەی گرتونیەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر خەڵكی عیراق بەتایبەت چینی هەژاران، لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویست لەو شوێنانەی كە پەیوەندیان هەیە بە ناجێگیری بەهای دیناری عیراقی.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەگرنگی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 كراوە.