پێشینەی گەندەلکاریی لەسەر تۆمار نەکراوە بەڵام ئێستا سەرۆکی حوکمڕانیەکی گەندەڵە کە گەندەڵکاری گەورەی دەسەڵاتدار

26/01/2023
هەواڵی حزب

عیراق بە بەشداری نوێنەرای هەرێمی کوردستان دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پێکدەهێنێتەوە و محەمەد تەمیمی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری پلاندانان، سەرۆکایەتی دەکات. عەبد زەهرە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا دووبارە پێکھێنراوەتەوە. راشیگەیاند لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە کە گرنگە سەژمێری گشتیی دانشتوان ئەنجام بدرێت و باسی لەوەش کردووە کە دەستەکە کار دەکات بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار و دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پێکھێنانەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی بۆ دانیشتوان، رۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەم پرۆژە نیشتمانییە گەورەیەدا لەبەرچاو گیراوە. عەبد زەهرە ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پێکھێنانی دەستەکەدا، بەسیفەتی چاودێر نوێنەرایەتی لە پێکهێنانی دەستەکەدا هەبووە، ھەروەھا نوێنەرانی زۆرێک لە وەزارەتەکان دەستە سەربەخۆکان، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پسپۆران، راوێژکاران و مامۆستایانی زانکۆ تیایدا ئەندامن.

زۆرترین خوێندراو

Designed and developed by AVESTA GROUP