لیژنەی دارایی تاوتوێی دەکات و دواتر خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ دەکرێت لە کۆتایی مانگی شوباتدا،

26/01/2023
داتای فەرمی

هەردوو حكومەتی عیراق و فەڕەنسا رێككەوتننامەیەكی هاوبەشی ستراتیجییان واژۆكرد، سەرۆكوەزیرانی عیراقیش لە پاریسەوە رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ دۆستەكانمان لەپێناو دەستبەركردنی چاكسازی ئابووری. ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، محەمەد شیاع سوودانی، لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە. سوودانی، لەتویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: كەمێك پێش ئێستا لەگەڵ هاوڕێم ماكرۆن، رێككەوتننامەی هاوبەشی ستراتیجیمان واژۆكرد، كە نەخشەڕێگایەك بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لەزۆربەی بوارەكاندا لەخۆدەگرێت. سەرۆكوەزیرانی عیراق، راشیگەیاندووە، لەگەڵ دۆستەكانمان بەردەوام دەبین لەكاركردن لەپێناو هاوبەشییەكی جددی كە ئەنجامدانی چاكسازی ئابووری و پەرەپێدانی بەردەوام دەستەبەر بكات بەو شێوەیەی كە لەپلانەكانی بەرنامەی حكومەتدا هاتووە.

زۆرترین خوێندراو

Designed and developed by AVESTA GROUP