ئاسایشی ئاخر زه‌مان
02:52 - 13/02/2023
بێ نوسەر
ئاسایشی ئاخر زه‌مان
په‌لاماردانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی بۆ خوشك و براكانیان كۆبكه‌نه‌وه به بیانوی وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌ت له دهۆك و سلێمانی و رێگه دانیش به‌وانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت ،هیچ پێناسه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت ، جگه له سته‌م كردن له لایه‌كه‌وه له قوربانیه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وێت به رێگه‌ی جیاواز تر له ده‌سه‌ڵات هاوكاری قوربانیه‌كان بكه‌ن ،ئه‌و رێگریه ده‌چێته خانه‌ی پێشێلكردنی ئازادیه‌وه ، دواتر ره‌نگه خه‌ڵكێك هه‌بن ههرنهیانهوێت له رێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا خێرخوازیانهوه هاوكاری بكه‌ن كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن ، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه ده‌زگا خێرخوازیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌و كاره‌دا ئامانجی جیاواز له هاوكاری و به‌ته‌نگه‌وه هاتنیان هه‌بێت ، كه هه‌یانه .
2
گوێ له حه‌لیمه بگرن
حه‌لیمه دۆغرو له شارۆكه‌ی بازاڕچیك له مه‌رعه‌ش بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ووتی ده‌سه‌ڵات ئاڵاوه‌ته گه‌ڕه‌كه توركیهكانهوهو به‌س له خه‌می ئه‌واندایه‌و نایه‌ت به‌لای گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانه‌وه ، یانی ئاكه‌په – مه‌هه‌په خه‌میان هه‌ر رزگار كردنی توركه‌و نایانه‌وێت ئاوڕ له كورد بده‌نه‌وه ، ئه‌مه خاتونێكی بریندار‌و زیانمه‌ند وتویه‌تی و نهبیرو باوه‌ڕو نهڕوخسارو نهتهمهنی هی ئه‌وه نین له‌م قسه‌یه‌دا ئامانجی لێدانی ده‌وڵه‌ت بێت، ئه‌مه به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی رێ بدرێت تا خه‌ڵك یارمه‌تیه‌كانیان له ڕێی خۆیانه‌وه بگه‌یه‌ننه قوربانیه‌كان ، به تایبه‌ت لێقه‌وماوانی كورد ، له‌ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌ودا ئه‌وان بێگه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت باشوریهكانیان له ئامێز گرت ، رێگری كردن له كۆكردنهوهوی هاوكاری ده‌ستوه‌ردانه له كوردبوونی ئه‌و خه‌ڵكه.
3
سوتانی باره‌گاكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئازادی ، ئه‌گه‌ر وه‌ك پۆلیسیش ده‌ڵێن كه گه‌نجێكی دهروننادروست كردویه‌تی دیسان ، كارێكی ناجۆرو نه‌شیاوه‌و ره‌نگه به دوو كاری ئاوا كێشه‌ی گه‌وره بكه‌وێته‌وه ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق كارێكی باش ده‌كات له‌و ناجۆریه دێته ده‌نگ، خۆزگا كه پارله‌مانتاریش بوو له سه‌ر سوتانی باره‌گای لایه‌نه‌كانی تر ده‌هاته ده‌نگ ، یان بهرلهومێژوه كاتێ كه باره‌گاكه‌ی یه‌كگرتوو به قورئانه‌وه سوتێنرا، نهشاخهوان عه‌بدوڵا و نه‌یه‌ك پارتی ناڕه‌زایه‌تیان له‌و كاره ناشرینه نیشاننه‌دا، له كاتێكا ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو دیار بوو كێ سوتاندی و بۆ؟