روونیشیکردەوە کە سپیکردنەوەی پارە بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، کۆمەڵێك دەسەڵاتداری گەندەڵ دەستیان بەسەر جومگە هەستیارەکانی حوکمڕانیدا گرتووە
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان كە بەپێی كەشوهەوای ناوچەكانیان بڕیار لەسەر دەوامی سبەینێ بدەن.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم بڵاویكردەوە: "پاراستنی گیانی قوتابییان بە ئەركی خۆمان دەزانین و هەر بەڕێوەبەرێكی پەروەردە دەزانێت بەهۆی بەفربارین و خراپی كەشوهەواوە گیانی قوتابیان دەكەوێتە مەترسییەوە، دەسەڵاتی دەدرێتێ پشووی فەرمی رابگەیەنێت."
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند:" بەلەبەر چاوگرتنی ڕەوشی كەش و هەوا و باران بارینی سبەی ڕۆژی سێشەممە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكانی دەرەوەی شار و لادێ یەكان كە دوورن لە ڕێگای سەرەكیەوە واتا ڕێگاكەیان گڵە ئاگاداریان دەكەینەوە سبەینێ پشوە."
هاوكات دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەوام ئاساییە و پشوو نییە."
لەلایەن خۆشییەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویكردووەتەوە:"وەك پارێزگای هەولێر، هیچ هۆكارێك بە پێویست نابینین تاكو بەیانی ڕۆژی سێشەممە 2023.1.31 بكرێت بەپشوو، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە."